سلێمانی؛ بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە، چالاكییەكی خێراخوازی بەڕێوەدەچێت
  2019-12-16       2114       

بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە، پەیمانگای زانستی ناحكومی هەڵدەستێت بە سازدانی چالاكییەكی خێرخوازی لە سلێمانی و داهاتی چالاكییەكەش پێشكەش بە نەخۆشخاخەی هیوا دەكرێت.

ئاوێنە: پەیمانگای زانستی ناحكومی رایگەیاند، چالاكییەكە چالاكییەكی خێرخوازی دەبێت و لەژێر دروشمی "با دەست لە ملی هیوا بكەین" سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 17/12/2019 لە ماجدی مۆڵ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە چالاكییەكە زنجیرەیەك كاری هونەریی و پێشكەشكردنی خواردن بەشێوەی بۆفیەی كراوە لەخۆدەگرێت و چالاكییە هونەرییەكان بە هاوكاری كۆمەڵەی هونەری كوردی میللی و بە ئامادەبونی كۆمەڵێك هونەرمەندی دیار بەڕێوەدەچێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە داهاتی چالاكییەكە دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی.


© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×