پاڵەوانێکی کورد تەواوی داهاتەکەی بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک خەرج کرد.
ئاوێنه: عەلی قەرەداغی کە پاڵەوانی هونەری بەرگری جیهانییە لە دواین کاری خێرخوازیدا تەواوی خەڵات و پارەی یاریەكانی کرد بە خێر و لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمی تایبەتی خۆی نوسیویەتی "هەموو هیواو ئاواتو داواكاری منداڵی بێ دایكو باوك لە بۆرما تەنهاو تەنها برنج و ڕۆنە هەیانبێت و نەمرن لە برسا".
"وەك كوردێك لە بۆرما خەڵات و پارەی یاریەكانم كرد بە خێر بۆ ٥٢٩ منداڵی بێ دایك و باوك، ئازوقەی ٨ مانگم بۆ دابین كردن لەگەڵ بڕە پارەی كاش و هەندێك یاری منداڵان و پێداویستی سەرەتایی لەچەند بنكەیەكی جیاوازدا".