2019-12-09   3111     
کوومەتی سعوودیە رایگەیاند کە لەمەودوا ئافرەتان و پیاوان دەتوانن لە هەمان دەرگا بچنە نێو رێستورانتەکان.
ئاوێنه: لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی شارەوانییەکانی سعوودیە ئاماژەی بەوە کرد کە لەمەودوا پێکەوە هاتووچۆکردنی ئافرەت و پیاو لە هەمان دەرگا بۆ خاوەن رێستورانتەکان جێدێڵن و ئەوان دەتوانن هەمان دەرگا بۆ هاتووچووی هەردوو رەگەز بەکاربهێنن.
هاوکات لەو وڵاتەدا تاوەکو ئێستا پێویستبوو دوو دەرگای جیاواز هەبێت لە ریێستورانتەکان کە یەکێکیان بۆ منداڵ و ئافرەتان و ئەوی دیکەش تایبەت بوو بە پیاوان.
شایەنی باسە چاودێری ئەوە دەکرا کە ماوەیەکە ئەم یاسایە لە ژمارەیەک رێستورانتی سعوودیە شلکراوەتەوە.