2019-12-08   3496     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه،
خاوه‌نی شیعری جوان و مرۆڤانه و ته‌ڕ و پاراوه.
له خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌ری شاری سلێمانییه.
2
ناوی محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی ته‌هایه.
نازناوی شیعریی كامه‌ران موكری بۆخۆی داناوه.
له 1929 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه.
3
برای تێكۆشه‌ری دێرین نووری ئه‌حمه‌د ته‌هایه،
كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كورد.
شاعیر ئه‌حمه‌د ده‌روێش عه‌بدوڵا، ناسراو به ئه‌خۆل،
دایكبرای كامه‌ران موكرییه.
4
كامه‌ران جگه له‌وه‌ی شاعیره، هاوكات چیرۆكنووسیشه.
ئه‌م شاعیره كه‌سایه‌تییه‌تی لێهاتووی به‌ناوبانگه،
له خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانییدا هه‌میشه پێشه‌نگ بووه.
5
له خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس)،
كامه‌ران وتاری به ده‌نگی بڵند ده‌خوێنده‌وه و ده‌یوت:
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی:
یه‌كه‌م كه‌سبوو سلێمانیی ناونا (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی).
6
له خۆپیشاندانه‌كاندا وتاربێژێكی به‌جه‌رگ و دیاربوو،
بۆیه چه‌ندین جار ده‌ستگیركراوه و دوورخراوه‌ته‌وه.
ساڵی 1948 له به‌ندیخانه‌ی نوگره‌سه‌لمان به‌ندكراوه.
7
ئه‌م شاعیره ئه‌گه‌ر چی تا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندووه،
به‌ڵام ساڵانێك له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی،
پاشان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووه‌ته مامۆستای وانه‌بێژ.
8
شیعره‌كانی كامه‌ران، ئاوێنه‌ی تێكۆشانی كوردن.
ڕۆژی 7/12/1986 له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد،
له گۆڕستانی گردی سه‌یوانی سلێمانی به‌خاكسپێردرا.