کازم ساهیر وێنەیەکی خۆی له‌گۆڕپانی تەحریر بڵاوکردەوەو پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند
  2019-12-06       3797       
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و دیاری عێراقی كازم ساهیر له‌ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌وێنه‌كه‌دا كازم ساهیر كه‌ به‌ ئاماژه‌ی دو په‌نجه‌یی هێمای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆپیشانده‌ران كردوه‌، له‌یه‌كێك له‌به‌رزترین تاوه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر وێنه‌ی گرتوه‌، هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكردوه‌و ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌كردوه‌.

لەماوەی ڕابردوشدا، كازم ساهیر له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی ''گەنجانی عێراق'' هاوپێچ لەگەڵ بەشێك لە تێكستی گۆرانیەكە، پەیامێكی بۆ گەنجانی عێراق بڵاوكردەوە باسی له‌بونی هیوا بە گەنجانی عێراق دەكات و وتی: ''گەنجانی عێراق هێزی كار و شۆڕشن، پاڵەوانن و باڵێكی فراوانیان هەیە بۆ سەرخستنی وڵات، هیوای گەورەمان لەسەر ئەو گەنجانە داناوە''.

كازم ساهر، هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقەو لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە ''قەیسەر'' بەناوبانگە، ساڵی ١٩٥٧ لە موسڵ لەدایكبوە، بەڵام خەڵكی سامەڕایە، هەڵگری رەگەزنامەی قەتەری و كەنەدی-ە و ملیۆنان هەواداری لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×