به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی كێشه‌ی جورف سه‌خر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌قاچاخبردنی نه‌وت و هاوكات روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ین كێشه‌كه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكرێت.
ئاوێنه: هیشام ركابی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له‌باره‌ی كێشه جورف سهخرهوه بێ ئه‌نجام بو، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی "هەڵوێستمان ڕونە: داوای چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ، بەشێوەیەک کە سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزرێن."
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هەمو جۆرە بەقاچاخبردنێکی نەوت یان یاریکردن پێی ڕەتدەکەینەوەو هەر کەسێک تێوەگلانی بسەلمێنرێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت."
هیشام ركابی وتوشیه‌تی "هەروەها ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه قەیرانەکە بەرەو ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری بڕوات، چونکە هەردو لا برامانن و پەرۆشیانین، نەوتیش سامانی عێراقە و ئەرکی هەمومانە بیپارێزین."
به‌پێی میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كاندا، گفتوگۆكان له‌باره‌ی كێشه‌ی جورف سهخرهوه بێ ئه‌نجام بون و به‌وهۆیه‌وه گرژی له‌نێوان به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه شیعه‌كان دروست بوه‌و هه‌مام حه‌مودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كه میوانداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردوه، به‌ناچاری كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هێناوه.
به‌پێی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌ندێك لایه‌نی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی بڕیاره‌كه‌ی زه‌یدی بون بۆ چونه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ جورف سه‌خر. به‌ڵام زه‌یدی سوربوه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشتوه.
وه‌ك به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه دۆخه‌كه ئاڵۆز بوه‌و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، خێرا خۆی گه‌یاندۆته ئه‌بو فه‌ده‌ك، سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كۆبونه‌وه.