به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دو برا له كاتی كاركردن له یه‌كێك له كۆگاكانی سه‌ر رێگای هه‌ولێر-گوێر به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ستدا كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن.
ئاوێنه: شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا رایگەیاند، دو برا لە یەکێک لە کۆگاکانی سەر رێگای هەولێر- گوێر له‌كاتی كاركردندا بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و دو برایه خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، بەناوی مه‌حمود ساڵح حەمەدئەمین شێخۆ 31 ساڵ و عه‌بدولکەریم ساڵح تەمەن 28 ساڵ.
هەروەها وتیشی، جیا لەم دو برایە برایەکی دیکەشیان لەگەڵ بوە، بەڵام ئەویان سەلامەتە.
هاوکات باسی لەوەش کرد، ئه‌و برایانه دانیشتوی کەمپی کەورگۆسکن.