پژاك: لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا له‌ سنوری مه‌ریوان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نه‌كه‌وتوه‌
  2026-10-19     

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یه‌ره‌كه‌)، باڵی سه‌ربازیی پژاك، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سوپای پاسدارانی ئێراندا بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ سنوری مه‌ریوان، هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتوه‌.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، راگه‌یه‌ندراوێكی سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی سوپای پاسداران بۆ سەر هێزه‌كانیان له‌ سنوری مەریوان، بڵاوكرده‌وه‌.

یه‌ره‌كه‌ وتویه‌تی "رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2026 بە درۆنی بۆمبڕێژكراو و هاوەن هێرشێک لە ناوچەی مەریوان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانەوە ئەنجام درا."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ناوچەکە بە 2 درۆنی خۆکوژ و دواتر زیاتر لە 30 هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کرا. لەو هێرشەدا ڕەز و باخی گەلەکەمان زیانی پێگەیشت، بەڵام هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×