ئێران بۆردومانی گه‌ریلاكانی پژاك له‌ سنوری مه‌ریوان ده‌كات
  2026-10-18     

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئێران بۆردومانی گه‌ریلاكانی پژاكی له‌ سنوری مه‌ریوان كردوه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی میدیای نزیك له‌ پژاك، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕژێمی ئێران بە درۆنی خۆکوژ و هاوەن بۆ ماوەی 40 خولەک بۆردومانی سنووری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.

هێرشەکان بۆ سەر دەشتی مێلی سەربە گوندی گەوێلە لە سەرشیوی مەریوان بوه‌.

ئێران سەرەتا کاتژمێر 6:30 خوله‌كی بەیانی بە دو درۆنی خۆکوژ هێرش دەستی به‌ هێرش كردوه‌و دواتر بۆ ماوەی 40 خولەک بە هاوەن بۆردومانی ناوچەکەی کردوە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌هیدو قوربانی له‌نێو ریزه‌كانی پژاك نییه‌،  بەڵام زیانی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە گەیشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×