وەزارەتی کارەبا: تەنیا سێ رۆژ ماوە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
  2026-10-17     

وەزارەتی کارەبا سێ رۆژی بۆ دانەوەی قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی) دیاریکرد کە ١٩ی تشرینی یەکەم دەکات.


ئاوێنە: رۆژی شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "19ی تشرینی یەکەم، دوایین وادەیە بۆ دانەوەی قەرزی پێش (پڕۆژەی رووناکی) لەلایەن هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانەوە".


ئەوەش هاتووە "دوای تەوابوونی ئەو وادەیە، قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی) بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە قیستی مانگانە.

 ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 23-09-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا دەرفەتێکی دیکە وەک دوایین دەرفەت بدرێتە هاوبەشانی کارەبا، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 50% و تاوەکو 19-10-2026 بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش (پرۆژەی رووناکی)ـان لایە لەو وادەیەدا قەرزەکانیان نەدەنەوە، خۆکارانە سیستمەکە قەرزەکانیان دەخاتە سەر قیستی مانگانەی (پڕۆژەی رووناکی) بەبێ ئەوەی داشکاندنی بۆ بکرێ.

داشکاندنی قەرزی (پێش رووناکی) بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت:

- %50  داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.

- %25 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی، میری، جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە. 

- ئەم داشکاندنە جێبەجێ دەکرێت تەنیا ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێنراو بەیەک جار بدات لە رێگەی ئی-پسوولەوە یان هۆبەکانی فرۆشیاری وزە.
 

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×