تهرمی "مێلا ههرێم"، ئهو كچه پێنج ساڵانهی خهڵكی سلێمانی كه له روبارێكی سنوری نێوان توركیاو یۆنان خنكا دۆزرایهوه.
ئاوێنه: بەرپرسی دهزگای فریاگوزاری توركیا-ئافاد لە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە بە روداوی راگەیاند، "یەکلایی بووەتەوە تەرمەکە (مێلا هەرێم)ه."
پێشتر هەرێم محەمەد، باوکی ئەو سێ منداڵەی لە روباری مەریچ لەسەر سنوری تورکیا و یۆنان خنکان چۆنێتیی گەشتەکەی لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا باس كردو و وتی، قاچاخچییەکە بە هەڕەشە ناچاری کردووە لەگەڵ 8 کەسی دیکەدا سواری بەلەمێکی بچووک ببن کە توانای هەڵگرتنی ئەو هەموو کەسەی نەبووە.
باوکی سێ منداڵەکە پهیامێكی بۆ خهڵك ناردو وتی "تکایە ئەوەندە ئازارمان مەدەن. من نەمزانی چارەنووسم ئاوا دەبێت. ویستم ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانم دابین بکەم. جەرگم سووتاوە و وازمان لێ بێنن."
ئهوهشی وت "من لە سلێمانییەوە بە فڕۆکە هاتم بۆ تورکیا و لەوێوە چوومە ئەدیرنە. قاچاخچییەکەمان ناوی رێکان بوو، خەڵکی هەولێر بوو، لەگەڵ رێبەرێک بەناوی سەرباز کە ئەویش خەڵکی هەولێر بو."
لەبارەی چۆنێتیی وەرگەڕانی بەلەمەکە، هەرێم محەمەد وتی، "هەر کە چووینە ناو ئاوەکەوە و دوو مەتر رۆیشتین، بەلەمەکە بەر دارێک کەوت و وەرگەڕا. کاتێک وەرگەڕا، هیچم نەبینی، نە منداڵ و نە کەسی دیکە. تەنیا توانیم خێزانم رزگار بکەم. رێبەرەکان کە مەلەیان دەزانی، خۆیان رزگار کرد و رایانکرد."
دوای رووداوەکە، هەرێم خۆی و خێزانەکەی دەگەیەنێتە بنکەیەکی پاسەوانی سنووری تورکیا و داوای یارمەتی دەکات. ئەو دەڵێت، "خۆم رادەستی پاسەوانی سنوور کرد و پێم وتن، سێ منداڵم لە ئاودا خنکاون. ئەوانیش دەستبەجێ تیمی فریاگوزاری و ژێردەریاییان ئاگادار کردەوە."