كریستالینا جۆرجیڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ته‌واوی پشتیوانی له داخوازی عێراق بۆ قه‌رز ده‌كه‌ن و له گفتوگۆی چڕیشدان بۆ پشتیوانیكردنی لوبنان.
ئاوێنه: كریستالینا جۆرجیڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا له بانكۆك رایگه‌یاند، به‌ته‌واوی پشتیوانی له داخوازی عێراق ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی قه‌رزه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێمه هه‌م به پاره‌و هه‌م له‌ڕوی داڕشتنی سیاسه‌تی داراییه‌وه پشتیوانی له عێراق ده‌كه‌ین."
وتیشی "به‌ڵام له‌باره‌ی لوبنانه‌وه خه‌ریكی گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته." ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌ره‌وپێشچونی زۆر هه‌یه له به‌رنامه‌كه‌دا، هێشتا هه‌ندێك كاری هاوبه‌شمان له‌پێشه، دڵنیام كه سه‌ركه‌وتو ده‌بین له‌مه‌دا."