دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کەیتی زاکارایای لە پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی دورخستەوە كه كهمتر له ههفتهیهك بو ئهو ئهركهی وهرگرتبو.
ئاوێنه: كهیتی زاکارایا دوێنێ هەینی لە پۆستەکەی دورخرایەوە، لە کاتێکدا نە کۆشکی سپی و نە زاکارایا لهوبارهیهوه ئامادهی لێدوان نهبون.
ترەمپ رۆژی هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، بە زاکارایای وتوە پێداچوونەوە بە مانەوەی لەو پۆستەدا بکات. ترەمپ لە گێڕانەوەی گفتوگۆکەیدا وتی: "بە راستی پێم وت، ئەگەر من لە شوێنی تۆ بومایە، پێداچونەوەم بەم کارەدا دەکرد. پێموت کەیتی، ئایا تۆ پێویستت بەمەیە؟ پێم وانییە تۆ پێویستت بەم جۆرە سەرئێشەیە بێت."
سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری ئەم دۆخەی بۆ مامەڵەی میدیاکان گەڕاندەوە و رایگەیاند "بە کەیتیـم وت کە بە بۆچونی من لەلایەن هەواڵەکانەوە یان با بڵێین میدیا ساختەکانەوە، بە شێوەیەکی زۆر زۆر نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ کراوە. پێموت تۆ پێویستت بەمە نییە، چونکە بە راستی لەلایەن میدیاکانەوە هێرشی توندت دەکرێتەسەر. ئێمە بیر لە کارێکی دیکە دەکەینەوە و دەمەوێ ژیانێکی باشی هەبێت."
دەستپێکی کارەکەی زاکارایا لەگەڵ یەکەمین و دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی خۆیدا لە رۆژی سێشەممە روبەڕوی شەپۆلێکی گەورەی رەخنە بوەوە، کاتێک لە میدیاکاندا باسی ئەوە کرا کە خۆی وەک پارێزەر ناساندوە و تەنانەت ترەمپیش پێی وتوە "پارێزەر"، لە کاتێکدا لە تاقیکردنەوەی سەندیکای پارێزەراندا دەرنەچوە. هاوکات، کاتێک لە وەڵامی پرسیارێکدا لە دەمی دەرچو و لەبری "سەرۆک"، ترەمپی بە "هاوسهرهكهم" ناوبرد، ئەمەش شەپۆلێکی بەرفراوانی گاڵتەجاڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا لێکەوتەوە.