محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
  2026-10-16     

محەمەد سەمعان ئاغا، وەزیری دەوڵەتی عێراق بۆ کاروباری پێکهاتەکان و سەرۆکی بەرەی تورکمان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پۆستەكەی نوێنەرایەتیی سەرجەم توركمانەكان دەكات و ئاشكرایكرد كە لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێكی نوێی بۆ كەرکوک لە پێكهاتەی توركمان دەستبەكار دەبێت.

ئاوێنە: محەمەد سەمعان ئاغا دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە لێدوانێكی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا ڕایگەیاند، وەزارەتەكەی تەنها نوێنەرایەتیی بەرەی تورکمانی ناكات، بەڵکو نوێنەری سەرجەم پارتە سیاسییەکانی توركمان و جوگرافیای تورکمانئەلییە و كار بۆ خزمەتکردنی تەواوی گەلی عێراق دەكات.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەداوە كە وەك وەزیرێكی توركمان بەشداری لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و توركیادا دەكات. لە چوارچێوەی ئەو پرسە هاوبەشانەی وەک پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، ئاو، وزە، بازرگانی و ئاسایش، ئەوان بە هاریکاری لەگەڵ وەزیرەکانی تری عێراقدا كار دەكەن تاوەكو هاوبەشیی ئابوری لە نێوان بەغداد و ئەنقەرەدا پەرەپێبدەن.

محەمەد سەمعان ئاغا لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە ڕایگەیاندوە، "بەڵێنی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکمان دابو کە 100 ساڵ بوە بەدەستمان نەهێنابو، ئێستاش لە چەند ڕۆژی داهاتودا ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و برایەکی توركمانمان ئەرکی پارێزگار دەگرێتە ئەستۆ، و لە قۆناغی دواتریشدا دەدرێتە عەرەب، با دڵی گەلەکەمان ئارام بێت".

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سیاسیی پێشوەختەی یەكێتی و بەشێك لایەنە عەربیەكان و توركمان لە كەركوك بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لە نێوان پێکهاتەکانی شارەكە، ڕۆژی 16ـی (نیسان/4)ـی ئەمساڵ، محەمەد سەمعان ئاغا بە کۆدەنگیی ئەنجومەنی پارێزگا بە فەرمی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک ھەڵبژێردرا. ئەم ھەڵبژاردنە ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەھا، پارێزگاری پێشو ھات کە بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستەکەی جێهێشت، بەمەش محەمەد سەمعان بووە یەکەم کەسایەتیی تورکمان کە لە دوای زیاتر لە سەدەیەک (102 ساڵ) پۆستی پارێزگاری ئەو شارە وەربگرێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×