پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
  2026-10-16     

تیمی پڕۆژەی هەژماری من، لەبارەی سزادان و بێبەشکردنی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه‌ رایدەگەیەنێت، ئەو بانکە لە پاییزی ساڵی رابردوەوە لە پڕۆژەکە دورخراوەتەوە و مووچەی هیچ فەرمانبەرێک له‌به‌رده‌م مەترسیدا نییە.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە دۆلاری ئەمریکی بێبەش کرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تیمی پڕۆژەی هەژماری من لە رونكردنه‌وه‌یه‌كدا دڵنیایی دایە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند کە ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندییەکی بە سودمەندانی پڕۆژەکەوە نییە.

لە رونکردنەوەکەی پڕۆژەی هەژماری مندا هاتوە، هەر لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025ەوە لە هەنگاوێکی پێشوەختەدا بانکی ناوبراو (IDB)  لە پڕۆژەکە دورخراوەتەوە و سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی لەو بانکە هەژماریان هەبو، بۆ سەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکە گواستراونەتەوە. ئامانج لەو بڕیارەش پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە، تاوەکو بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانیان بە دۆلار و بەکارهێنانی کارتە بانکییەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک.

هەروەها پڕۆژەی هەژماری من جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە سەرجەمیان بە تەواوی پابەندی رێسا، رێنمایی و یاساکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×