وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ناوچه‌كه جێبهێڵێت، گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر جێشی نه‌هێڵێت، ئه‌وان له‌ناوچه‌كه ده‌ری ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ئه‌كره‌می نیا، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ناوچه‌كه جێبهێڵێت، گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه‌و ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ به به‌شداری وڵاتانی ناوچه‌كه به‌دی دێت و ئابوریی جیهانیش ده‌بوژێته‌وه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، "ئه‌گه‌ریش ئه‌مریكا ناوچه‌كه جێنه‌هێڵێت، ئێمه ده‌ری ده‌كه‌ین."