وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی عێراقییان سزاداوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كارئاسانی كردوه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به دۆلاری ئه‌مریكی و پاڵپشتیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد،، بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی عێراقییان سزاداوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كارئاسانی كردوه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به دۆلاری ئه‌مریكی و پاڵپشتیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریی ئێران.
سزادانی بانكه عێراقییه‌كه وه‌كو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێداوه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێراندایه و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له‌م رێگایانه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه هه‌ستیارانه‌ی داهاتی ئێران ده‌بڕن كه هێزه سه‌ربازی و گروپه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران راده‌گرن.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وتویه‌تی، وەزارەته‌كه‌یان گەنجینە کۆڵ نادات تاوەکو گەنجینەی ڕژێمی ئێران خاڵی دەبێت و هەمو هێڵێکی ژیانی دارایی کە ماشینە جەنگییەکەی بەڕێوەدەبات دەپچڕێنرێت.
وتوشیه‌تی، بانکی نێودەوڵەتی گەشەپێدان بۆ وەبەرهێنان و دارایی له عێراق خزمەتگوزاریی ئاسانکاریی دارایی و دەستگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی بۆ ئێران دابین كردوه و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە حکومییەکانی ئێران و گروپە میلیشیاکانی سه‌ربه ئێران لە عێراق هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه،بانكه عێراقییه‌كه لە بنەڕەتدا لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە دامەزراوە بۆ پشتگیریکردنی ئابوری ئێران و دابینکردنی دۆلار بۆی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بانکی میللیی سه‌ربه ئێران كه له عێراق له پاڵ ئه‌م بانكه عێراقییه كاری ده‌كرد، پێشتر له‌لایه‌ن ئەمریکاوە سزادرابو، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە داخرا و سەرمایەکەی خستە سەر بانکه عێراقییهكهو بانكه عێراقییه‌كه سه‌رمایه‌ی بانكه ئێرانییه سزادراوه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌و پاشان هەر قازانجێک بەدەستیهێناوه کۆیكردۆتهوه و هەموو مانگێک بە شێوەی دۆلاری ئەمریکی ناردویه‌تییه ئێران.
وتوشیه‌تی، هاوکات لەگەڵ رێوشوێنەکەی ئەمڕۆدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بانکی نێودەوڵەتی بازرگانی (BICSA)ی كه بنكهكهی لە كوبایه خستە نێو لیستی سزاکانەوە بەهۆی کارکردن یان چالاکی پێشویان لە کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکانی ئابوریی کوباداو وتوشیه‌تی، بانکی (BICSA) لانیکەم لە ساڵی 2022ه‌وه خزمەتگوزاری پێشکەش بە بانکی "کارئافهرین" کردوە کە بنکەکەی لە ئێرانە و پێشتر سزادرابو.