په‌رله‌مانی عێراق، شه‌وی پێنجشه‌ممه، ده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدانی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێنراونه‌ته كایه‌وه دا.
ئاوێنه: شه‌وی پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتێكی تایبه‌تدا ده‌نگی دا له‌سه‌ر كاندیدانی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێنراونه‌ته كایه‌وه له حكومه‌تی عێراق.
په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگی به‌م سێ كه‌سایه‌تییه دا وه‌كو جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق:
موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
له‌یس خه‌زعه‌لی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
پاشان په‌رله‌مان متمانه‌ی دا به‌م كه‌سایه‌تیانه بۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه:
عه‌لی یاسر مالیكی، وه‌زیری ناوخۆ
نایف شه‌ممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری
قوته‌یبه غازی، وه‌زیری پلاندانان
حه‌یده‌ر حسێنی، وه‌زیری خوێندنی باڵا
یاسین عهیساوی، وه‌زیری رۆشنبیری
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
محه‌مه‌د مه‌وسه‌وی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌فا كه‌نانی، وه‌زیری لاوان و وه‌رزش
عه‌لی ده‌ڕاجی، وه‌زیری ئابوریی ئه‌لیكترۆنی و زانست و ته‌كنه‌لۆژیا
عه‌لی دخێلی، وه‌زیری گه‌شتوگوزار
محه‌مه‌د سه‌معان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت.
دوای ئه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا.