بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ساڵی رابردو له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی "زۆر كورت و توند"ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا ئه‌نجامداوه‌و دوای په‌یوه‌ندییه‌كه، "كۆمه‌ڵكوژی"ی دروزه‌كان راگیراوه.
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌س له پێكهاته‌ی دروزه‌كان، رایگه‌یاند، ساڵی رابردو له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدای سوریا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی "زۆر كورت و توند"ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریادا ئه‌نجامداوه‌و دوای په‌یوه‌ندییه‌كه، "كومه‌ڵكوژی"ی دروزه‌كان راگیراوه.
نه‌تانیاهو وتی "له وه‌زاره‌تی به‌رگرییمان دا له دیمه‌شق و له‌ناومان برد، هه‌روا به ئاسانی و چیتر بونی نه‌ما. هه‌روه‌ها له ناوچه‌یه‌كمان دا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی(ی سوریا)، پاشان ته‌له‌فۆنم هه‌ڵگرت و قسه‌م له‌گه‌ڵ شه‌رع كرد. په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر كورت و توندم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژییه‌كه راگیرا."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌مو كارێك ده‌كات بۆ پاراستنی دروزه‌كان له سوریا، "رێگه ناده‌ین كۆمه‌ڵكوژیی به‌رده‌وام بێت و پێویسته گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵییان بكه‌ین. هێشتا كاری زیاتر ماوه ئه‌نجامی بده‌ین. ناتوانم هه‌مو ورده‌كارییه‌كان ئاشكرابكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پابه‌ندییه له ناخی دڵمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت."