فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕه‌سمی كاندیده‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند.
ئاوێنه: دانەر عه‌بدولغه‌فار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆببێتەوە بۆ دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عەلی زەیدی و پڕکردنەوەی ئەو پۆستە وەزاریانەی کە تاوەکو ئێستا پڕنەکراونەتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پارتی دیموکراتی کوردستان كاندیده ره‌سمییه‌كانی بۆ شایستەکانی لە حکومەتەکەی زەیدی بەو شێوەیە دیاری کردون:
بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: د. فارس شێخ صديق بریفکانی.
بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: رێباز حەملان.