محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی نه‌بردنه سه‌ری به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێت ئه‌مریكا ته‌مبێ بكرێت تا ره‌فتاره‌كانی ده‌گۆڕێت و داواكارییه‌كانی ئێران قبوڵ ده‌كات.
ئاوێنه: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسی تیمی دانوستانکاری ئێران، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، "سەرۆکی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی دابون و ئێستا پێشێلی کردون و پەیمانی شکاندوە. دەبێت ئەمریکا ته‌مبێ بكرێت و ڕەفتاری بگۆڕێت و بە باشی تێبگەیەندرێت کە دەبێت داواکارییە ڕەواکانی گەلی ئێران قبوڵ بکات."
وتیشی "ئەو کاتەی ئێمە ده‌بینه خاوه‌ن بەپەرچدانەوەیه‌كی هه‌میشه‌یی، دەبێت ئەم دەسەڵاتەمان بۆ سەرجەم ئەکتەرە ناوچەیی و جیهانییەکان سەلماندبێت تاوەکو کەس نه‌وێرێت هێرشمان بکاتە سەر."
ئەو وتیشی کە ئامانجی ئێران ئەوەیە "لە ڕێگەی بەهێزبونەوە" توانای بەپەرچدانەوە دروست بکات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، کاتێک باس لە شەڕکردن و دانوستان دەکەین لە هەمان کاتدا، مەبەستمان بەشداریکردن لە شەڕێکی بێ‌کۆتایی یان دانوستانێکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو ئامانجمان له شەڕکردنە بۆ ئەوەی دوژمن ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بكەین بۆ داواکارییە ره‌واكانی گەلی ئێران، ئەگەر ئەوەشی نەكرد دەبێت شكست قبوڵبكات.