وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، سه‌ربازێكیان له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له هه‌رێمی كوردستان برینداربوه‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سه‌ربازێكییان به‌ناوی (مسته‌فا ئه‌سڵان) له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "چنگی قوفڵ" له هه‌رێمی كوردستان برینداربوه‌و، هه‌وڵه ته‌ندروستییه‌كان شكستیان هێناوه له چاره‌سه‌ركردنی و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی برینداربونی و كوژرانی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی میدیای توركیا هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه له زێدی خۆی له سنوری پارێزگای غازی عه‌نتاب به‌خاكسپێردراوه.