ئیلهام ئەحمەد پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات 
  2026-10-13     

بەپێی وتەی ئیلهام ئەحمەد، ٩٠٪ـی پڕۆسەی تێکەڵبوونی سەربازیی هەسەدە جێبەجێکراوە، هەروەها ناوبراو سەبارەت بە پۆستەکەشی لە حکومەتی سوریا دەڵێت "دەبم بە ئەندامی پەرلەمانی سوریا".


ئاوێنە: ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە میدیای پارتی وت "هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هێشتا لە قۆناغی تێکەڵبووندان، پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ دیمەشق قۆناغی باشی بڕیوە و لە ٩٠%ـی پڕۆسەی تێکەڵبوونی سەربازیی جێبەجێکراوە، لەم هەنگاوانەی تێکەڵبووندا مافەکانی کوردیش دەدرێن و کورد لەبواری سەربازیی، ئیداری و بەڕێوەبردن لە سوریا بەشدارە، لەو چوارچێوەیەشدا مەرسومەکانی پەیوەست بە کورد بناغەی جێگیرکردنی مافەکانیانە"

وتیشی "ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە ئیدارەی خۆسەر نییە، بەڵکو پۆستەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەڕێوەدەبرێن".

لەبارەی پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد ئاشکرایکرد "بەپێی ڕێککەوتنی کۆتایی من دەبمە ئەندامی پەرلەمانی سوریا".

کۆمەڵێک لە وتەکانی دیکەی ئیلهام ئەحمەد:

-  هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا.
- لە زۆربەی پارێزگاکانی سووریا بۆشایی ئەمنی هەیە، تایبەت بە بارودۆخی حەسەکەش پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنیی بەرپرسیارن لە دۆخی ناوچەکە.
- گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین هەنگاوێکی گرنگ بوو، بەڵام یەکێک لەو کێشانەی لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین ماون، لە بەرانبەر پێدانەوەی خانووی ئاوارەکان، چەکدارەکان داوای پارە لە ئاوارەکان دەکەن.
-  دەربارەی ئاوارەکانی سەرێ کانی چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگەڕێنەوە
- پڕۆسەی ئاشتیی پەکەکە و تورکیا لەم کاتەدا زۆر گرنگە، ئێمە تا ئێستا هیچ دیدارێکمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەبووە، بەو بە هیواین سەردانی تورکیا بکەین.
- زۆر هەوڵمان دا تەواوی سیستمی خوێندن لە ڕۆژئاوا بەکوردی بێت، بەڵام ئەو خواستەی ئێمە بەدی نەهات، هاوکات ئێمە تەئکید لەوە دەکەینەوە پێویستە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمیی خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان.
- لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا مافەکانمان لە دەستوور جێبەجێ دەکەین.

 

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×