وێڕای ئەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوامن لە گفتوگۆکانی کابینەی دەیەم، سەبارەت بە کێشەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت "دوور له‌وه‌ی باسده‌كرێت، نه من كێشه‌ی شه‌خسیم هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت نه ئه‌و له‌گه‌ڵ من".
ئاوێنە: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم له دیداری (مێری) رایگەیاند "كۆبونه‌وه‌كان نه‌وه‌ستاون، چ كۆبونه‌وه‌ی فەرمی یان كۆبونه‌وه‌ی فسكه فسك، هەربۆیە كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر ده‌كرێت. هەروەها ناونیشانی كۆبونه‌وه‌كان موهیم نین، تێگه‌یشتن له موعاناتی یه‌كتر موهیمه، تێگه‌یشتن له‌و دڵنیاییه‌ی كه ره‌نگه هه‌ردوولا پێویستی بێت بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م قۆناغه".
وتیشی "ره‌نگه دوو سێ به‌ڕێزی تر لێره بوونایه و بچوینایه‌ته سوچێكه‌وه زۆر كێشه‌مان پێ چاره‌سه‌ر بكرایه. بەڵام بڕنه‌وه‌كه بڕاوه‌ته‌وه و ده‌بێت جه‌نابی كاك مه‌سعود پێشكه‌شی بكات".
دەربارەی دەنگۆی خراپی پەیوەندی و هەبوونی کێشە لەنێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی دەڵێت "دوور له‌وه‌ی كه باسده‌كرێت، نه من كێشه‌ی شه‌خسیم هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت نه ئه‌و كێشه‌ی شه‌خسی هه‌یه له‌گه‌ڵ من. ره‌نگه لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت، ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی بوو باسی شێوازی حوكمڕانیمان كرد، كه له‌م قۆناغه كوردستان پێویستی به چ شێوازێكه. له‌م ناوچه‌یه زه‌عیم زۆرن، به‌ڵام ئایا به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌كو پێویست هه‌یه؟".
پەیوەست بە کارەکانی داهاتووی پێشمەرگە، ئەو رونیکردەوە "دڵنیام گه‌ره‌نتی هه‌یه كه جارێكی تر پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی روبه‌ڕووی یه‌كتری نابنه‌وه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش قه‌رار بده‌ن باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه جارێكی تر ته‌قه له‌یه‌كتر بكه‌نه‌وه و به قسه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان بكه‌نه‌وه".
لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیشەوە، قوباد تاڵەبانی وتی "ئێمە سیاسه‌ت به درۆ ناكه‌ین، كه رێككه‌وتین له‌گه‌ڵ لایه‌نێك پابه‌ند ده‌بین، كه رێككه‌وتنمان كرد نۆره‌ی توركمانێكه ببێت به پارێزگاری كه‌ركوك پابه‌ندبووین".