تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند، بونی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ریی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ، به‌ردی بناغه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌قامگیرییه.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، "کۆبونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ دادوەر فایه‌ق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئه‌نجامدا."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، بونی دەسەڵاتێکی دادوەریی بەهێز و سەربەخۆ، به‌ردی بناغه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق و سەروەریی یاسا‌و سه‌قامگیرییه کە ئه‌وانه‌ش ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق تواناکانی بگۆڕێت بۆ خۆشگۆزه‌رانی. سوپاسگوزارم بۆ هاوبه‌شیمان.