كه‌شناسی: سبه‌ی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت
  2026-10-12     

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه‌، له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"پێشبینی دەکرێ سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بێت لە گەڵ دەستپێکردنی باران کە هەندێكجار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، باران بارینه‌كه‌ لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری هەرێم و پارێزگای دهۆک و زاخۆ ده‌بێت و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کاریگەرییەکەی بە لاوازی دەرێژدەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، لە کاتەکانی ئیوارەدا کەش ئاسایی دەبێتەوەو ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور و بەرزترین پلەکانی گەرمی (2-3) نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا بڕی باران بارینی 12 سه‌عاتی رابردوی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كان خستۆته‌ڕو كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوه‌:

سلێمانی 0.1 ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ 0.1 ملم

خەبات 2.0 ملم

بارزان 0.2 ملم

هەڵشۆ 0.4 ملم

حاجی ئۆمەران 0.2 ملم

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×