نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئێران‌دا "زۆر نابه‌رپرسانه" ره‌فتارییان كردوه‌و هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته به‌رده‌م "دۆخێكی زۆر خراپ."
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری مێری، وتی"هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات زۆر نابه‌رپرسانه ره‌فتاریان كرد. هه‌رێمیان خسته به‌رده‌م دۆخێكی زۆر خراپ."
ئه‌و وتیشی "ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی كه كرا له سۆشیال میدیا كه ئه‌م هێزانه ده‌چن بۆ ناو ئێران، ئه‌وانه هه‌رێمیان خسته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكادا سیاسه‌تی ئێمه رون بوه، "به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كاك قوباد و كاك بافڵ له‌سه‌ر خه‌ت بوین، ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئێمه بوه ئه‌وه‌یه هه‌رێم نابێت ببێت به به‌شێك له‌م شه‌ڕه."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ناكرێت هێزێكی چه‌كدار له هه‌رێمی كوردستان بێت و هه‌رێم وه‌كو شوێنێكی ئه‌مین بۆ خۆی ببینێت و له هه‌رێمه‌وه ته‌هدیدی دراوسێكان بكات. ئه‌مه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و عورف و عاده‌ت و ده‌ستوری عێراق نابێت."
به‌قسه‌ی نێچیرڤان بارزانی، هه‌ندێك له هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، "خۆیان كرد به پاڵه‌وانی جه‌نگ، گوایه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ئێران. ئێمه ده‌مانزانی ئه‌م ئیشه ناكرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێڕوانینمان رون بوه‌و هێزمان نارد بۆ سنوره‌كان و پێمانوتن ناهێڵین له هه‌رێمه‌وه هیچ بكرێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "سه‌رۆكی ئه‌مریكا زور شتی وت له‌سه‌ر كورد (مه‌به‌ستی بابه‌تی چه‌كه‌كانه)، به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌ویست جوابی بده‌ینه‌وه."
وتیشی "ئێمه ناتوانین بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد هیچ مۆدیلێك بۆ توركیا یان ئێران پێشنیار بكه‌ین، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئینكاریكردن ناتوانێ تا هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام بێت."