نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌هیوان له‌وباره‌یه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له دیداری مێری له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وتی، "ئێمه ریكۆردمان شكاندوه له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تدا، پێش ئێمه به‌لجیكا بو، به‌ڵام ئێمه له به‌لجیکاشمان بردوه‌ته‌وه له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تدا، ئه‌م ریكۆرد شكاندنه زۆر خراپه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی "له‌م ماوه‌یه‌دا كه حوکمه‌تیش نه‌بوه ئه‌وه‌ی كه جێی خۆشحاڵییه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی ستراتیژییه‌وه هه‌یه، بێروبۆچونی هه‌ردولایه‌نی یه‌كێتی و پارتی به‌تایبه‌تی دور نه‌بوه له یه‌کتر به‌پێچه‌وانه‌وه نزیك بوه."
له‌باره‌ی رۆڵی خۆی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی وتی"له راستیدا من خۆم سه‌رقاڵی ئه‌م دۆسیه‌یه‌م. وه‌ك بافڵ تاڵه‌بانیش ئه‌مڕۆ باسی كرد، من پێموایه ئێمه له ناوه‌ڕاستداین له‌م بابه‌ته‌دا. ئێمه له هه‌فته‌ی رابردو هه‌ندێك كۆبونه‌وه‌ی باشمان کرد، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو کۆبونه‌وه‌یه‌کی تری باش بكه‌ین، به‌و هیوا‌یه‌ین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بابه‌ته."