تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، پێی وایه په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و عێراق له ساته‌وه‌ختێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دان له په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه له هاوبه‌شیی ئه‌منییه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاریی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند "خۆشحاڵ بوم به سه‌ردانكردنی ستیڤ فەیگن، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق. ئه‌زمونه قوڵه‌كه‌ی ستیڤ له عێراق و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، ده‌یكاته كه‌سێكی گونجاو بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رخستنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ."
تۆم باراك وتوشیه‌تی، ستیڤ فه‌یگن "سه‌ركرده‌یه‌كی شایسته‌یه له‌م ساته‌وه‌خته یه‌كلاكره‌وه‌یه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق، كاتێك ڕو له گواستنه‌وه ده‌كه‌ین له هاوبه‌شییه‌كی ئه‌منییه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاریی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش."