وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، لە رۆژانی داهاتودا "هەواڵی دڵخۆشکەر" لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبیسترێ.
ئاوێنه: سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە به روداوی راگه‌یاند"ئومێدمان بەو دەستپێشخەرییە ماوە كه کردومانە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ. پێمانوایە لەم رۆژانەدا کۆبونەوەکان دەست پێدەکەنەوە و هەواڵی دڵخۆشکەریش دەبیستین."
وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان وتیشی "ئاگادارین کۆبونەوە لەسەر ئاستی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتی کراوە و لە رۆژانی داهاتودا دوبارەش دەبێتەوە. بە ئومێدی ئەوەین پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنن."
سەلاحەدین بابەکر ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان پێیان وایە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روو لەو ئاراستەیەن کە پەرلەمانی کوردستان کارا بێتەوە و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک‌بێنن.
لەبارەی پێگەی یەکگرتو لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی ئه‌و حزبه‌كه جه‌ختی كرده‌وه "سورین لەسەر بڕیاری خۆمان کە دەبینە ئۆپۆزیسیۆن."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی له‌میانی به‌شداریكردنی له‌دیداری مێری جه‌ختی له هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان كرده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و به "ده‌رفه‌تی" زانی بۆ پارتی پێش یه‌كێتی.
ئه‌و وتی، هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن به‌وانه‌شه‌وه كه له حكومه‌تن كه ئه‌م كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌موكوڕی هه‌بوه، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه. من كه بوم به سه‌رۆكی یه‌كێتی، به‌دڵنیاییه‌وه تا ساڵ و نیوێكیش ده‌یان هه‌ڵه‌م هه‌بوه، ته‌نیا خوای گه‌وره هه‌ڵه ناكات، به‌ڵام ده‌بێت فێربین له هه‌ڵه‌كانمان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا چه‌ند جارێك هیوای زۆر هه‌بوه به‌وه‌ی كه حكومه‌ت پێكبهێنرێت و دواتر كه‌مبۆته‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی وتی، ئێستا له ناوه‌ڕاستداین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "كه‌واته به‌منزیكانه پێكهێنانی حكومه‌ت نابینین"، بافڵ تاڵه‌بانی وتی، ده‌توانین به 24 سه‌عات حكومه‌ت پێكبهێنین، كێشه‌كه كات نییه، چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن زۆر ئه‌چینه پێشه‌وه، چه‌ند بنه‌مایه‌ك هه‌ن رێكبكه‌وین له‌سه‌ریان زۆر خێرا ئه‌چینه پێشه‌وه. دانیشتنی باش هه‌بوه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا و دانیشتنی دیكه‌ش هه‌ن، كاك قوباد و كاك مه‌سرور دانیشتنێكی زۆر زۆر باشیان كرد.
وتیشی، تائێستا 16 جار هاتووم بۆ هەولێر بۆلای یەكێك لە جەنابەكان، نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ناگەینە ئەنجام لەكاتێكدا هیچ جیاوازییەكمان نییە لە ستراتیج، شتەكان بچوكن، نابێت لەسەر ئەو شتە بچوكانە وابكرێت دۆخەكە واخراپ تێكبچێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مەعقولە ئێمە بتوانین لەگەڵ بەغدادو ئێران و ئەمریكا و توركیا رێكبكەوین نەتوانین لەگەڵ خوشك و براكانمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبكەوین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەوەی پێوایە ئێران و وڵاتانی دەرەكی نایەڵن یەكێتی رێككەوتن بكات هیچ لە سیاسەت نازانن، ئێمە پەیوەندیمان هەیە بەڵام پیاوی كەس نین.