بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دۆخی بەغدا زۆر خراپە و مەترسی ئەمنی و ئابووری لە ئارادایە
  2026-10-12     

بافڵ تاڵەبانی هۆشداری لە خراپی دۆخی عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخی بەغدا خراپ بێت، کاریگەرییەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان خراپتر دەبێت، هاوکات ئاماژە بەبوونی مەترسی ئەمنی و ئابووری دەکات لە ناوچەکەدا.

ئاوێنە: ​لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی جەخت لە پێویستیی گۆڕینی سیاسەت و وتاری هەرێم دەکاتەوە و دەڵێت: "دەبێت سیاسەت و زمانی خۆمان بەرامبەر بە بەغدا بگۆڕین، چونکە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق جیاوازە و هیچ روانگەیەکی شۆڤێنی بەرامبەر بە کورد نییە." ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهێزی و یەکڕیزیی عێراق، راستەوانە دەبێتە هۆی بەهێزی و یەکڕیزیی کوردستان.

​لەسەر ئاستی پرسە نەتەوەییەکان و پەیوەندییە هەرێمییەکان، بافڵ تاڵەبانی پێیوایە قەیرانەکانی ئێستا دەرفەتێکی گەورەن بۆ کورد. داواش دەکات هەمووان پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان (تورکیا) بکەن و کوردانی سوریا و ئێرانیش لەبیر نەکرێن. راشیدەگەیەنێت کە لەسەر مەترسییەکانی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاوئاهەنگن.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×