هەڵوێستی ئازاد و باجەکەی!
  2026-10-12     

حاکم شێخ لەتیف

 

من لە ژیانمدا ئەرک و پیشەی جیاجیام ئەنجامداوە بەڵام هیچیانم هێندەی وانە وتنەوە لەلا خۆش نەبوەو نیە، هەرچەندە هەمیشە پیشەی لاوەکیم بوە نەک پیشەی سەرەکی. زیاتریش بۆ چێژو خۆشی خۆشم وتومەتەوە نەک بۆ مەبەستی مادی. چونکە من (بیجگە لەسالی رابردوو) وەک وانە بێژ بوومە نەک میلاک، ئەوەش شارەزا بیت دەزانێ پارەی محازەرات چی وانیە!!

تەمەنم ٦٠ ساڵەو ۲۱ ساڵیش زیاترە لە کۆلیجەکانی یاساو رامیاری وانە دەڵیمەوە. لە ساڵی ۲٠٠۱ ەوە تا ساڵی ۲٠۱٠ لە کۆلیجی یاساو رامیاری زانکۆی سلێمانی و لە ساڵی ۲٠۱٤ ەوە تا پار ساڵ لە زانکۆیەکی ئەهلی!

بەڵام هەموو ساڵێک وا دەزانم یەکەم ساڵمە و بەهەمان حەماس و خۆشیەوە دەیڵێمەوە ،چونکە هەمیشە وا هەستەکەم منیش خوێندکارم وەک قوتابیەکان فێر دەبم ، بۆیە وەک قوتابیەکان خۆم ئامادە دەکەم . شەرمیش ناکەم بەقوتابیەکان بڵێم کە منیش وەک ئێوە هاتوم فێر ببم جیاوازیمان تەنها تەمەنەکەیە. قوتابی پۆلی یەکەم و دوەمیش هەڵەی بۆ راستکردومەتەوە نەک پێم ناخۆش نەبوە بەلکو وەک هاندان دەرەجەم پێداوە!

لەگەل ئەوەش کە ئەو حەماسەم هەیە بۆ وانە وتنەوە بەلام هەرگیز خۆم داوام نەکردوە و داوام پێشکەش نەکردوە وانە بلێمەوە بەڵکو هەمیشە و هەموو ساڵێک پیم وتراوە .چونکە پێم وایە هەموو کارێک بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت داوا نەکەی باشترە !

ئیدیعای ئەوە ناکەم کە زانیاریم زۆرە ، نەخێر ،مامۆستایەکی ئاساییم بەڵام جدیم لەئیشەکەدا، چونکە ئیشەکەم لەهەموو پیشەو کارێکی تر لەلا خۆشەویستەو حەزم لێیەتی.

 

مامۆستا تۆ پشوو بە

ساڵی پار لەکاتی روداوەکانی رۆژئاڤاو لەو کاتەی کە کوردانی رۆژئاڤا روبەروی هەرەشەی تیرۆریستەکان بونەوە، لەگەل کۆمەڵیک خەلک چوین بۆ ئەوێ لە رێگادابووین لە پاسەکەدا تەلەفۆنیکم لە چالاکوانێکەوە بۆ هات؛

وتی فلانەکەس (خاوەنی زانکۆکە) هەڵوێستیکی خراپی دژی کوردانی رۆژئاڤا دەربڕیوە ئیمە کۆمەڵێک خەڵک بەیاننامەیەکمان دژی نوسیوە ، ناوی تۆشی بخەینە سەر؟

وتم بەڵێ ئاساییە!

کە گەراینەوەو چومەوە بۆ دەوامی زانکۆ مامۆستایەکی هاوپیشە بەنیمچە سوعبەتەوە وتی وەڵا ساڵی داهاتوو بەتەمای وانە وتنەوە مەبە!

وتم هاوڕێ گیان من هەرگیز خۆم داوای وانە وتنەوەم نەکردوە، بەڵام من کەسێکی ئازادم، هەڵوێستی خۆم هی خۆمە، لەبەر خاتری نەک وانە وتنەوە بەلکو لەبەرامبەر هیچ شتێکدا دەستبەرداری نابم!

ئەگەرلە ئەرکی مامۆستایەتی کەمتەر خەم بم یان جیاوازی لە نیوان خوێندکاراندا بکەم یان وانەکە هەقی خۆی پێنەدەم ئەوە قەیناکا بەلام لەسەر ئەوە ناهەقیە بەڵام بەلامەوە ئاساییە ،مرۆڤ گرنگ ئەوەیە خۆی لەدەست نەدات.

ساڵی پار کە خوێندن تەواو بوو تاقی کردنەوەکانی خولی یەکەم و دوەمیش تەواو بون!

تەلەفۆنیکم لە کۆلیجەوە بۆ هات وتیان مامۆستا لەبەر ئەوەی تەقەشوف دەکەین ساڵی داهاتوو تۆ پشوو بە!

وتم بەسەر چاو.

بەلام هەڵوێستەکەم رانەگەیاندو دوام خست بۆ دوای تەواو بونی وادەی زانکۆلاین و وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەوەی نەبمە زەرەر بۆیان ..

زۆر سوپاسی راگرو هەموو مامۆستایانی هاوپیشە دەکەم کە ماوەی ۱۱ ساڵ بوو پێکەوە بووین!

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×