سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌لگری دیكه له گه‌روی هورمز مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئاگری گرتوه.
ئاوێنه: هێزی دەریایی سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئەمڕۆ، كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌لگری دیكه لە باشوری گەرووی هورمز مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا "بزوێنەری کەشتییەکە توشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بووە."
بەپێی قسه‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران، ئەو كه‌شتییه لە کاتی هەوڵدان بۆ چونەدەرەوە لە گەروی هورمز، "سیستەمی ڕێنیشاندانی خۆی کوژاندوەتەوە و بە تێپەڕین بە ڕێڕەوێکی ڕێنەپێدراودا" توشی ئەم ڕوداوە بوە.
سوپای پاسداران هۆشداری داوه کە ئەو کەشتییانەی لە سنوری گەروی هورمزدان و سیستەمەكانی ڕێنیشاندان و ناسینەوەی خۆیان دەکوژێننەوە، وەک کەشتیی "نەیار" دەستنیشان دەکرێن و "بە توندی روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه."
له كاته‌كانی پێشوتری ئه‌مڕۆدا سوپای پاسداران رایگه‌یاندبو كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره له گه‌روی هورمز مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.