نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت خه‌ریكی گرتنه‌به‌ری رێكار‌و میكانیزمی رونه بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی داهاتی هاوڵاتیان و توانای كڕینیان و سه‌قامگیریی بازاڕه‌كان. داواش ده‌كات له‌وباره‌یه‌وه حكومه‌ت په‌له‌بكات.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار وتی "لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری ئابوریی عێراق بەسەر پاڵپشتیكار و نه‌یارانی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخ و گۆڕینەوەی دۆلاردا دابەش بون، ئەوەش لە په‌رۆشیانه‌وه‌یه بۆ توانای کڕینی هاوڵاتی و ئاستی بژێویی ژیانی."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ڕێکارەکانی دەستکاریکردنی نرخی گۆڕینەوەی دراوی نیشتمانی لە هەندێک لەو وڵاتانەدا پەیڕەو دەکرێت کە ڕوبەڕوی قەیرانی ئابوری دەبنەوە، بەڵام سەرکەوتنیان بەندە بە توانای حکومەت لەسەر چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان، پاراستنی داهاتی هاوڵاتییان و سنوردارکردنی ڕەنگدانەوەیان لەسەر بازاڕەکان."
مالیكی ئاشكرایكردوه "ئێمە ئاگادارین کە حکومەت خه‌ریكی گرتنەبەری ڕێکار و میکانیزمی ڕونە کە گه‌ره‌نتی پاراستنی داهاتی هاوڵاتییان و توانای کڕینیان و سه‌قامگیریی بازاڕەکان و بەردەوامبونی چالاکییە ئابورییەکان بكات، بە شێوازێک کە ڕێگری بكات له‌وه‌ی قورسایی ئه‌م چاره‌سه‌رانه بكه‌وێته سه‌ر شانی هاوڵاتیان."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "داوا دەکەین ئەم ڕێکارە نەکرێتە هۆکارێک بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێ یان تێکدانی دۆخه‌كه و جەختیش لەسەر گرنگیی په‌له‌كردن لە ڕاگەیاندنی چارەسەر و ڕێکارە گه‌ره‌نتیكاره‌كان بۆ پاراستنی داهاتی تاک و ئاستی بژێویی ژیانی دەکەینەوە، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بپارێزێت و جێگیریی ئابوری بەهێز بکات."