وهزارهتی تهندروستی عێراق لێدوانهكانی سروه عهبدولواحید، وهزیری ژینگه رهتدهكاتهوه كه رایگهیاندبو، پاشماوهی نهخۆشخانهكان فڕێدهدرێته نێو روباری دیجله. ههروهها رونیشی دهكاتهوه كه ڤایرۆسی ئایدز لهڕێگهی ئاو و خواردنهكانهوه لهوانهش ماسییهوه ناگوازرێتهوه.
ئاوێنه: وهزارهتی تهندروستی عێراق، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه له راگهیهندراوێكدا وتی، وهزارهتهكهیان ئەو لێدوانانەی وەزیری ژینگە سەبارەت بە فڕێدانی پاشماوەی پزیشکی بۆ نێو ئاوی ڕوبارەکان رهتدهكاتهوه.
وهزارهتهكه وتوشیهتی، ئەوەی سەبارەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ڕێگەی ئاو یان ماسییەوە باس کراوە، پشت بە هیچ ڕاستییەکی زانستیی سەلمێنراو و پشتڕاستکراوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نابهستێت؛ چونکە ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئاو یان خۆراکەوە، لەوانەش ماسی، ناگوازرێتەوە، بەڵکو لهڕێگهی چهند شتێكی دیاریكراوهوه دهگوازرێتهوه كه له روی زانستییهوه ناسراون.
ئهوهشی خستۆتهڕو، ڕێگاکانی گواستنەوەی هەر نەخۆشییەکی گوازراوە، وەک ئایدز یان نهخۆشییهكانی دیكه، دەکرێت بە شێوەیەکی ئاسان و بۆ هەر هاووڵاتییەک لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵپەڕە زانستییەکان و سەرتەکەکانی پەیوەندیدار بناسرێن.
تهندروستی عێراق رونیشیكردۆتهوه کە یەکەكانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس کە سەر بە دامەزراوە تەندروستییەکانن، کار لەسەر چارەسەرکردنی پاشماوە شل و ڕەقەکان دەکەن بەپێی میکانیزمە زانستییە پەسەندکراوەکان و ئاوی پیس بەناو تۆڕی سەرەکیی ئاوەڕۆکاندا تێدەپەڕن بەرەو وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە بەغدا و پارێزگاکان، لەوانەش وێستگەی ڕۆستەمییەی مهدینه توب، ئەوەش بەپێی ئەو رێکارە کارپێکراوانەی کە بە نوسراوە فەرمییەکان بەڵگەدار کراون.
ههر لهوبارهیهوه وهزارهتهكه جەختی كردۆتهوه كه ئهو وێستگەیهی چارەسەرکردنی ئاو کە دەکەوێتە نزیک مهدینه توب لە ناوچەی بابولموعەزەم لە بەغدا (T1) و سەر بە ئەمیندارییەتیی بەغدایە و ئاو دەڕژێتە ناو ڕوباری دیجلەوە؛ ئەم وێستگەیە سەر بە وەزارەتی تەندروستی نییە، بەڵکو دەکەوێتە ناو سنورەکانی فەرمانگەی مهدینه توبی فێرکاری لە بەغدا و ئاوی پیسی دامەزراوەکانی وەزارەت ناڕژێنرێنه ناو ئەم وێستگەیەوە.
پێشتر سروه عهبدولواحید،وەزیری ژینگەی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی ئاگاداری ئەو پاشماوە و مادانە بووە کە دەکرێنە ناو روبارەکەوە، ئێستا زۆر بەوریاییەوە مامەڵە دەکات و دودڵە لە خواردنی ماسی. روونیشیکردەوە، بەشێک لەو پاشماوانەی دەکرێنە ناو دیجلەوە بریتین لە پاشماوەی نەخۆشخانەکان و پاشماوەی خوێنی نەخۆش، کە رەنگە هەندێکیان هەڵگری نەخۆشی مەترسیداری وەک ئایدز بن.
ئێوارهی ئهمڕۆش وهزارهتی ژینگه له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، هۆشدارییەکەی وهزیری ژینگه لە بارەی فڕێدانی پاشماوەی پزیشکی و ئاوی پیسی چارەسەرنەکراوی نەخۆشخانەکان بۆ ناو ڕوباری دیجلە، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەیە لە مەترسییە ژینگەیی و تەندروستییەکانیان و جەختیشی کردەوە کە ڤایرۆسی ئایدز لە ڕێگەی خواردنی ماسی یان خواردنەوەی ئاو یان خۆراکەوە ناگوازرێتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوه کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان لێدوانێكی وەزیریان بە شێوازێکی نادروست لە ڕوی زانستییەوە خستوەتەڕو، لە ڕێگەی بەستنەوەی فڕێدانی پاشماوەی پزیشکی، بە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ڕێگەی خواردنی ماسییەوە.
وهزارهتی ژینگهی عێراق هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی پاشماوەی پزیشکی و ئاوی پیس کردۆتەوە بەپێی ڕێنماییەکان و پێوەرە ژینگەییە پەسەندکراوەکان، بە شێوازێک کە مسۆگەریی پاراستنی تەندروستیی گشتی و پاشەکەوتکردنی سامانی ئاوی بکات، و رونیشی کردۆتەوە کە هۆشدارییەکە پشت بە مەترسییە کاراییەکانی پیسبون و کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکانی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و سیستمە ژینگەییەکان دەبەستێت.
وەزارەتەکە جەختیشی کردۆتەوە کە لە کاتێکی پێشودا باری لەناکاوی ژینگەیی راگەیاندوە، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی چاودێری و یاسایی خۆی و جەختیشی کردۆتەوە کە ڕاستییەکان ناشارێتەوەو درێغیش ناکات لە ئاشکراکردنی پێشێلکارییە ژینگەییەکانداو سازشیش بۆ هیچ لایەنێک ناکات کە سەلمێنرا دەستی لەو ڕەفتارانەدا هەبوە کە زیان بە هاوڵاتییان دەگەیەنن یان هەڕەشە لە سەلامەتییان دەکەن.