فازڵ نەبی: تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە بەمشێوەی ئێستا بۆ كوردستان كارەساتبار دەبێت
  2026-10-10     

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریی دەدات لەوەی ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی 2027، بەو شێوەیەی ئێستا لە پەرلەمان پەسەند بكرێت، ئەوا بۆ هەرێمی كوردستان "كارەساتبار" دەبێت.

 

ئاوێنە: د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای پارتی وت "جیا لەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە لە 14.14% بۆ 12.67 كەم كراوەتەوە، هاوكات مووچەی كوردستان لە خەرجیی فیعلی دەرنەهێنراوە، هەروەها چەندین بڕگە لە خەرجیی سیادی زیاد كراون كەلە بنەڕەتدا خەرجیی سیادی نین و، ئامانج لێی كەمكردنەوە و لێبڕینە لە پشكی هەرێمی كوردستان.

نەبی وتیشی "بەم هەڵومەرجەی ئێستا؛ لە كۆی 217 تریلیۆن دیناری بوودجەی خەمڵێندراوی عێراق، تەنها 13 تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ناردنی ئەو بڕە پارەیەش بە چەند كۆت و بەندێك بەستراونەتەوە، ئەوانیش ڕادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و گەڕاندنەوەی هەموو داهاتە گومرگی و باجەكانە بۆ بەغدا، ئەگەریش هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت لە بەشەكەی دەبڕدرێت".

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەشکرد، کە پێویستە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لەسەر ئەو مەترسییانەی نێو پرۆژەیاسای بودجە بێنە دەنگ و گوشار لە دەسەڵاتدارانی بەغدا بكەن بۆ چارەسەركردنیان.
 

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×