قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌م پاییزه‌دا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌م پاییزه‌دا حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه كه ئایا به‌م نزیكانه كۆبونه‌وه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت، ئه‌و وتی، كۆبونه‌وه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر ئه‌بێت، كۆبونه‌وه‌كان گرنگن و نیه‌ته‌كه هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه ئه‌و به‌ربه‌رستانه‌ی كه هه‌بون له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ر بوبن و هه‌ندێكیان مابن، من گه‌شبینم و حكومه‌ت هه‌ر پێكدێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی وتی، نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر به‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئێمه بن به‌و واتایه نییه حه‌ز بكه‌ن له‌ناو حكومه‌ت بن، خۆیان سه‌رپشكن ده‌بن له‌وه‌ی به‌شدار ده‌بن یان نا، رێز له بڕیاری ئه‌وان ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانییه هاوپه‌یمانێتییه‌كی جددییه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ین و پێوه‌ی بابه‌ند ده‌بین.