وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كۆشكی كرملین)، رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ڤیلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا، تێڕوانینی ئێرانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنانی جه‌نگ گه‌یانده دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕوسیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، پوتین دو دیداری لەگەڵ مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەراوێزی لوتکەی تورکمانستاندا ئەنجام داوە و لە یەکێک لەو دیدارانه‌دا به پزیشكیانی وتوه، به‌منزیكانه پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دەدات.
پیسکۆڤ وتیی: "پاش ئەوە، پوتین بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، تێڕوانینی لایەنی ئێرانی سەبارەت بە ئه‌گه‌ری چارەسەر بۆ جه‌نگ گەیاندە تره‌مپ".
شه‌وی رابردو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆر سەرکەوتو"ی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا ئەنجام داوە.
هەروەها کیریل دیمیترێیڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری هاریکاریی وەبەرهێنان و ئابوری لەگەڵ وڵاتانی بیانی، رایگەیاند کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پوتین و تره‌مپ زۆر سەرکەوتو بوە.
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەده‌ری سەرۆکی ڕوسیا، ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆری پەیوەندییەکە تەرخان کرابو بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی چارەسەرکردنی قەیران و ململانێکان لە ئۆکرانیا.