لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
  2026-10-09     

​لە ئەنجامی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە شاری حەسەكەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) ڕوویاندا، ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون. ئەمەش دوای ئەوە هات كە بەشێك لە خۆپیشاندەرانی عەرەب هەوڵیاندان بەرەو ناوچە و گەڕەكە كوردییەكانی شارەكە پێشڕەوی بكەن، كە بەهۆیەوە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پاراستنی ئارامیی شارەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی پشێوییەكان دەستوەردانیان كرد.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوە مەیدانییەكان، سەرەتای ڕووداوەكان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی پێكهاتەی عەرەب لە سەنتەری شاری حەسەكە دەستی پێكرد. لە میانی ناڕەزایەتییەكاندا، دۆخەكە ئاڵۆزیی تێكەوتووە و بەشێك لە بەشداربووان ڕژاونەتە ناو كۆڵانەكانەوە و پەلاماری بەشێك لە موڵك و ماڵی گشتی و تایبەتیان داوە.

​سەرچاوەی دروستبوونی ئەم ناڕەزایەتییانە لە گەڕەكی غوێرانەوە بووە، كە یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی حەسەكە و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەكە و زۆرینەی دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی عەرەبن.

​لە پێناو ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەكان و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر، بەتایبەتی بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە گەیشتنی خۆپیشاندەرەكان بە گەڕەكەكانی باكووری شارەكە. لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە بە چڕی بڵاوەیان پێكراوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دۆخەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێكی تێكدەرانە.

​لە لایەكی دیكەوە، سەبارەت بە هۆكاری خۆپیشاندانەكان، میدیا فەرمییەكانی حكومەتی سوریا گێڕانەوەیەكی جیاواز دەخەنە ڕوو. كەناڵی فەرمی سوریا لە هەواڵێكی بەپەلەدا ڕایگەیاندووە كە ئەو هاووڵاتیانەی حەسەكە گردبوونەتەوە، داواكارییەكەیان بریتییە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەپاندنی سەروەریی دەوڵەتی سوریا بەسەر شارەكەدا.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×