ناڤی پیلای، كۆمیسیاری باڵای پێشوی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ژنه دادوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشور، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 به‌ده‌ستهێنا.
ئاوێنه: لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له شاری ئۆسلۆ، رایگه‌یاند كه ناڤی پیلای، كۆمیسیای باڵای پێشوی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ژنه یاساناس و دادوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشور، له‌به‌ر "هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی ئاشتی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی"، بۆته براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ.
ناڤی پیلای دوای ئەوەی ئاگادارکرایەوە کە بۆته براوه‌ی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەگاڵتهوهو رایگه‌یاند، هێشتا بەتەواوی بڕوا ناکات ئەم هەواڵە ڕاست بێت.
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشوازیی لە دیاریكردنی پیلای كرد وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ستایشی مێژوە درێژەکەی لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ كرد.
وتەبێژی نوسینگه‌كه لە ژنێڤ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "ئەمە هەواڵێکی نایابه؛ ئێمە پێویستیمان بە پابەندبون و دڵسۆزیی زیاتر هەیە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ."
لیژنەی نۆبڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە چالاكییه‌كانی ناڤی كردوه‌و باسی لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئه‌و كردوه لە بەرگریکردن لە نێڵسۆن ماندێلا و خەباتکارانی دیکەی دژی ئاپارتایدەوە بگرە تا سەردەمی دادوه‌رییه‌كه‌ی لە هەندێک لە دۆسیە گرنگ و سەرەکییەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان لە سەردەمی هاوچەرخدا.
ناڤی پیلای کە له ره‌چه‌ڵه‌كدا خەڵکی شاری دوربانە لە ئەفریقای باشور، لە کۆتاییەکانی دەیەی 1990ەوە تا سەرەتای دەیەی 2000 سەرۆکایەتیی دادگای نێودەوڵەتیی بۆ به‌دواداچونی جینۆسایدی ڕواندا لەئەستۆدا بو.
ئەو لەم ساڵانه‌ی دواییدا ئەندامی "کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە خاكه داگیرکراوەکانی فەلەستین" بوە؛ کۆمیسیۆنێک کە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا پێکیهێنا.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ڤه‌نزوێلا، لە ساڵی 2025دا براوه‌ی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بو.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پێنجەمین خەڵاتی نۆبڵە کە لەم هەفتەیەدا دەبەخشرێت؛ بەر لەوە، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارەکانی ئەدەب، کیمیا، فیزیا و پزیشکیدا راگه‌یه‌ندران.
ئەمساڵ 126همین ساڵی به‌خشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە. دایکە تیرێزا، نێرگز محەمەدی، مەلالە یوسفزای و باراک ئۆباما له براوەکانی پێشوی ئەم خەڵاتەن.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە بەهای 12 ملیۆن کرۆنی سویدییە و ده‌كاته 1.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بڕیارە ڕۆژی 10ی کانونی یەکەم لە ئۆسلۆ و له رێوڕه‌سمێكدا ببه‌خشرێته براوه‌كه‌ی.