ئه‌رین براون، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیریی ئابوریی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی به‌چۆكدا هێناوه و ده‌شڵێت، هیوادارم ئه‌م گوشاره له كۆتاییدا ببێته مایه‌ی روخانی رژێمی ئێرن.
ئاوێنه: ئەرین براون، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ بی بی سیی فارسی ڕایگەیاندوە کە لە شەش هەفتەی ڕابردودا هه‌ڵمه‌تی "گۆشەگیریی ئابوریی"، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی "به‌چۆكدا هێناوه" و سەرچاوە داراییەکانی بەرەو تەواوبون دەچن.
ئه‌رین براون وتوشیه‌تی "تەنیا یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار نەوت(ی ئێران) لە دەرەوەی گەمارۆی دەریایی ماوەتەوە. کاتێک ئەم نەوتە بفرۆشرێت، ئیتر تەواو دەبێت و هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێران نامێنێتەوە."
ئه‌و سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی ئێران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دو ملیار دۆلار ده‌خه بازاڕ وتی، واشنتۆن ئاگاداری شوێنی ئه‌و سەرچاوە داراییانه‌ی كۆماری ئیسلامییه كه ماون و هەوڵ دەدات بۆ بڕینی دەستڕاگەیشتنی ده‌وڵه‌تی ئێران بەم سەرچاوانە.
ئه‌رین براون له وەڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا ئامانجی ئەمریکا لە گەمارۆ فراوانەکان، گۆڕینی رژێمه لە ئێران، وتی: "پێموایە، هیوادارین ئەم گوشارە ئابورییە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران."
ئەو ده‌وڵه‌تی ئێرانی بە بەرپرسیاری کێشە ئابورییەکانی خەڵکی وڵاته‌كه ناوبرد‌و وتیشی، ئەمریکا بەدوای ڕەخساندنی زەمینەی گەڕانەوەی ئێرانە بۆ سیستەمی دارایی جیهانی دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان.
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هاریکاریی بەربڵاوی لەگەڵ چین هه‌یه بۆ بڕینی پەیوەندییە ئابوری و داراییەکان لەگەڵ ئێران.
لەگەڵ ئەوەشدا، ڕونی نەکردەوە کە چین چ بەڵێنێکی دیاریکراوی لەم بوارەدا قبوڵ کردوەو ئایا کڕینی نەوتی ئێران لەلایەن پەکینەوە ڕاگیراوە یان نا.
به‌قسه‌ی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، قەبارەی گواستنەوەی نەوت لە گەروی هورمزەوە گەڕاوەتەوە بۆ نزیكه‌ی ئاستی پێش جەنگ، بەڵام هیچ کام لەو بارە نەوتییانه‌ی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بن، هی ئێران نین.