وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
  2026-10-09     

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی ره‌سمی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردە دەردەبڕێت و داوای پێداچونەوە و هەڵوەشانەوەی بەپەلەی بڕیارەکە دەکات. ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه‌ بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخنکێنێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێم، لە پێناوی پارێزگاری لە بەرهەمی نیشتمانی و پشتگیریکردن لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نیگەرانی و ناڕەزایەتیی فەرمی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردە دەردەبڕێت و داوای پێداچونەوە و هەڵوەشانەوەی  بەپەلەی بڕیارەکە دەکات.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ​بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەم بارەیەوە دو نامەی ناڕەزایی ئاراستەی هەریەک له‌ عه‌لی زیدی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق و عه‌بدولره‌حیم شه‌ممه‌ری، وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردو فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم مەترسییە ئاگادارکردۆتەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان، بە پشتیوانیی پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەت و ماندوبونی وەبەرهێنەران، گەیشتوەتە قۆناغی خۆژێنی و زۆری بەرهەمهێنان، بە جۆرێک کە: ​لە کۆی (59) پرۆژەی هێلکەی مێز، ساڵانە زیاتر لە 4.8 ملیار دانە هێلکە بەرهەم دێت، لە کاتێکدا پێویستیی ناوخۆیی تەنها 1.8 ملیار دانەیە. ​زیاتر لە (2,100) پرۆژەی مریشکی گوشت ساڵانە سەروی (450) هەزار تۆن مریشک بەرهەمدەهێنن، لە کاتێکدا پێویستیی هەرێمی کوردستان تەنها (150) هەزار تۆنە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ​ئەم ئامارانە سەلمێنەری ئەوەن کە بەرهەمی ناوخۆیی نەک هەر پێویستیی تەواوی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە، بەڵکو توانایەکی گەورەی هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراقیش. کەواتە، لابردن یان دواخستنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە، بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە خاوەن کێڵگەکان دەگەیەنێت و هەلی کار بۆ دەیان هەزار هاوڵاتی دەخاتە مەترسییەوە.

وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ دو نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یدا داوای لە حکومەتی فیدراڵ كردوه‌ت بڕیارەکە هەڵبوەشێننەوە و پێداچونەوەی بۆ بکرێت لە جیاتی ئەم بڕیارانە، هاوکاریی دابینکەرانی ئالیک و خاوەن کێڵگەکان بکات و ڕێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بگاتە سەرجەم ناوچەکانی تری عێراق.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×