دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆی به‌رهه‌مدارییان له‌گه‌ڵ ئێران و به‌ر له هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسیش كه بڕیاره رۆژی 3ی 11ی 2026 به‌ڕێوه‌بچێت، هیچ هێرشێك ناكه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی "له ئێستادا گفتوگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"له‌كاتێكدا ئێران له‌ڕوی ئابوری و سه‌ربازییه‌وه به دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕده‌ێت و گه‌مارۆكه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌وپه‌ڕی به‌هێزییه‌وه به‌رده‌وامه و بڕێكی پێوانه‌یی نه‌وتیش به گه‌وری هورمزدا تێده‌په‌ڕێت-ته‌نیا شه‌وی رابردو 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت گوازراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و بڕه له ئێران هاتبێت یاخود به‌ره‌و ئه‌وێ چوبێت-، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێس كه بڕیاره له 3ی 11ی 2026 به‌ڕێوه‌بچێت، هیچ هێرشێك ناكه‌ینه سه‌ر ئێران."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی."