عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هێشتا خه‌ریكی تاوتوێكردنی وه‌ڵامی ئه‌مریكایه بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ی كه له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا گه‌روی هورمز بكرێته‌وه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتودا وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتوه، تاران هێشتا خه‌ریكی تاوتوێكردنی وه‌ڵامی ئه‌مریكایه بۆ ئه‌و پێشنیارەی کە به‌پێی ئه‌وه گه‌روی هورمز دەکرێت لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بكرێته‌وه.
عراقچی وتویه‌تی، ئێمە پێشنارێكمان لەژێر ناونیشانی "پێنشیاری حەوت ڕۆژه" پێشكه‌شكردبو، لە بەرامبەریشدا گوێبیستی تێڕوانینەکانی لایەنی ئەمریکی بوین.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێكردنی تێڕوانینەکانی ئەمریکییەکانین و پێم وایە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا وەڵامی خۆمان پێشکەش دەکەین.
ئاشكراشیكردوه، پرۆسەی دیپلۆماسی هێشتا بەردەوامە و لە ڕێگەی نێوه‌ندگیرەکانەوە پەیامەکان لە ئاڵوگۆڕدان.