دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی دارایی ئەنجام نەدرا
  2026-10-08     

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، دانیشتنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام نادرێت، بەهۆی ئەمەشەوە پرسی میوانداریکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی هەڵوەشایەوە کە بڕیاربوو تیایدا هۆکارەکان و لێکەوتەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تاوتوێ بکرێت.

ئاوێنە: ​ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە، بەپێی راگەیەندراوێکی کورتی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان رێنماییدابوو کە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممە، میوانداری هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕیاری گۆڕینی نرخی دراو و لێکەوتەکانی لەسەر بازاڕ.

​هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا بۆ ئەو گۆڕانکارییە، رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان دەستیان بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ کرد بە مەبەستی بانگهێشتکردنی فەرمیی هەردوو بەرپرسی یەکەمی کەرتی دارایی، و داواکاری سەرەکیشیان هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلارە.

​جێی باسە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ژمارە (٥٤٤)ی ساڵی ٢٠٢٦ کە دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەچوو، بڕیاریدا بە هەموارکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی. ئەم بڕیارەش لەسەر بنەمای پێشنیازێکی هاوبەشی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندکرا.

​بەپێی بڕیارە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیران، نرخی کۆتایی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بە هاووڵاتییان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە 132 هەزار دینارەوە بۆ 152 هەزار دینار بۆ هەر دۆلارێک بەرزکرایەوە.

سەرچاوە: السومرية نيوز 

 

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار؛ گیرفانی فەرمانبەران چەند زەرەرمەند دەبێت؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×