موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و وڵاته مامه‌ڵه‌یه‌كی دیپلۆماسیی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ عێراق بكات و ده‌شڵێت، "نە ئاڵای ئێوە بخرێتە ژێر پێ و نە شکۆ و سەربەخۆیی ئێمەش ژێر پێ بنێن."
ئاوێنه: موقتەدا سەدر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پەیامێکی ئاراستەی ئه‌مریكا كرد‌و رایگه‌یاند "ئێمە بەرگریمان لە دژی ئێوە و هەمو ئەوانە کرد کە وڵاتەکەمان داگیر دەکەن؛ دژایەتیی کەس ناکەین، بەڵام سەربەخۆیی وڵات لە سەروی هەمو شتێکەوەیە."
وتوشیه‌تی "راستە لە رابردو روبەڕوتان بوینەوە، بەڵام ئێمە نەیارێکی تیرۆریست نەبوین و ئێوەش نەیارێکی داعشی نەبون، بۆیە ئەگەر دەتانەوێت پەڕەی کۆن دابخەن، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ لوتبەرزی دایبخەن."
سه‌در هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دەیانەوێت عێراق بە ئازادی، سەربەخۆیی و دور لە هەژمونی دەرەکیی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی بنیات بنێنەوە و رەتیدەکەنەوە وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسی و ئابورییەکان؛ وتیشی: "پێویستە پابەند نەبن بە بەرگریکردن لە هیچ کەسێک، یان شەڕکردن لەبری هیچ لایەنێک."
لە کۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در وتویه‌تی"پێویستە ئەمریکا مامەڵەیەکی دیپلۆماسیی دادپهروەرانە لەگەڵ عێراق بکات؛ نە ئاڵاکەتان بخرێتە ژێر پێ و نە شکۆ و سەربەخۆیی ئێمەش ژێرپێ بخەن. هیواداریشم گەلی ئاشتیخوازی ئەمریکا ببێتە خاوەنی حکومەتێکی ئاشتیخواز."