شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
  2026-10-07     

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات. ده‌شڵێت، پێویست بو بەر لە دەستکاریکردنی نرخی دراو، حکومەت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و دانانی سنورێک بۆ گرانیی شتومه‌ك.

ئاوێنه‌: شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند: حکومەت بۆ دەستکاریکردنی بەهای دۆلار، دەیویست ئەو 20 هەزارەی کە زیادی کردوە بۆی بگەڕێتەوە و ببێتە داهات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بو بەر لە دەستکاریکردنی نرخی دراو، حکومەت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و دانانی سنورێک بۆ گرانیی شتومه‌ك، نەک هاوڵاتییان لەناو ئەم گێژاوە ئابورییەدا بە تەنیا جێبهێڵێت.

شاخەوان عەبدوڵا، وتیشی: هەر چەندە پەرلەمان ناتوانێت بەهای دۆلار و دینار دیاریی بکات؛ بەڵام دەتوانێت هاوکار بێت لە کۆنترۆڵکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕ.

لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، پێویستە لیژنە بۆ چاودێریکردنی نرخ لە بازاڕەکان پێکبهێنرێت تا رێگری بکرێت له‌ قۆرخکاری و نرخ بەرزکردنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×