ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌باس مالیكی، ئه‌ندامی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سومه‌ریه نیوزی راگه‌یاند "بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار له‌ناكاو بو، چونکە دوای دڵنیاییدان لەلایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی داراییەوە هات کە نرخی دۆلار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێت."
وتیشی "به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیمان پێچەوانە بو و توشی سه‌رسوڕمان بوین بە بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به زیاتر لە 20 خاڵ."
ئاماژەی بەوەش دا کە "بازاڕەکانی فرۆشتن به كۆ بەرزبونەوەیەکی بێپێشینەیان بەخۆوە بینیوە و کاریگەری کردوەتە سەر توێژەکانی کۆمەڵگە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لە ئەنجامی ئەوەدا بەهای موچە زیاتر لە 20% دابه‌زیوه" و هیوای خواست کە "کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ بكرێت و نرخی دۆلار له بازاڕدا له 150 هەزاردا بمێنێتەوە و بەرزتر نەبێتەوە، چونکە مانەوەی لەم نرخەدا قبوڵکراوە."