د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، داوایان كردوه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌په‌له پێكبهێنرێت بۆ پێداچونه‌وه به بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارداو داواش له ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت، تا هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی تەواو دەبێت و ڕاسپاردەکانی لیژنەی پەرلەمانییهكه دەخرێنەڕو.
ئاوێنه: د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەبارەت بە دوایین بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بۆ پاراستنی بژێوی هاوڵاتیان و توانای کڕینیان، له نوسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان سێ داواكارییان خستۆته‌ڕو.
به‌پێی قسه‌ی د. بڕیار ره‌شید، داواكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
1. پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی بەپەلە بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ئابوری و ژیانییەکانی بڕیارەکە.
2. بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکانی بڕیارەکە و بەدیلە گونجاوەکان.
3. خستنە دەنگدانی ڕاسپاردەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ داواکردن لە ئەنجومەنی وەزیران کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت، تا هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی تەواو دەبێت و ڕاسپاردەکانی لیژنەی پەرلەمانی دەخرێنەڕو.