بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
  2026-10-07     

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەگۆڕدرێت، ئەویش لە چوارچێوەی هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی و پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیاندنەکەی بانکی ناوەندی عێراق، نرخی نوێ بەم شێوەیە دیاری کراوە:

- نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی نەقد بە هاووڵاتیان1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە پاشەکەوتە دەرەکییەکانی بە تەواوی بەهێز و پێویستە و دەتوانێت داواکارییەکانی گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوە بۆ مەبەستی بازرگانی، ڕێکخستنی مامەڵەکانی کارتە بانکییەکان و فرۆشتنی نەقدی بۆ گەشتیاران، بەبێ سنوورداری، بە تەواوی و بەخێرایی دابین بکات.

بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، هاووڵاتییان و کەرتی ئابووری دڵنیا دەکەینەوە لە بەهێزیی یەدەگی دراوی بیانی کە خواستی تەواو و خێرای هەموو حەواڵە دەرەکییەکان بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی و پارەی کارتە بانکییەکان و فڕۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەبێ کۆت و بەند.

بانکی ناوەندی ئەم گۆڕانکارییەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پیشەسازی عێراقی ناوبردووە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی هاوسەنگی زیاتر لە نێوان کاڵاکانی ناوخۆ و بەرهەمە هاوردەکراوەکان.

بەپێی ڕاگەیاندنەکە، ئەم هەنگاوە هەروەها ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە بەرهەمهێنەرە نانەوتییەکان و فراوانکردنی کارگە و کۆمپانیا ناوخۆییەکان، پشتگیری پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و دابینکردنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی عێراقی هەیە.

بانکی ناوەندی عێراق لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەموو ئەو هەنگاوانەی کە لە بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیانن کە ئامانجیان پاراستنی سەقامگیری و سەلامەتی سیستەمی دارایی وڵاتە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×